|
شەممەی داهاتووش تەرمەكانی ئەنفال بەخاك ناسپێردرێنەوە . |
|
Thursday, 17 May 2012 16:39 |
|
شەممەی داهاتووش تەرمەكانی ئەنفال بەخاك ناسپێردرێنەوە .
وابریاربوو شەممە بەرواری 19ی ئایاری 2012 روفاتی ئەو ئەنفالكراوانە لە مۆنۆمینتی چەمچەمال ئەسپەردەی خاك بكرێنەوە بەڵام بەپێی زانیاریەكانی ناوەندی چاك ئەو كارە دواخراوە بۆ رۆژی شەممەی داهاتوو بەرواری 26ئایار
|
|
|
سێ گۆری بە كۆمەڵ لە هەلەبجە دۆزرانەوە |
|
Thursday, 17 May 2012 16:26 |
|
سێ گۆری بە كۆمەڵ لە هەلەبجە دۆزرانەوە
مێژووی گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كانی شاری هه‌ڵه‌بجه كه‌له‌شاخی باڵامبۆ دۆزرانه‌وه ،ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1988 كه ته‌واوی شه‌هیده‌كانی بەهۆی كیمیاویەوە گیانیان لەدەستداوە ، به‌پێی ووته‌ی شاهید حاڵه‌كان ، سێ گۆڕی به‌كۆمه‌ڵن كه زیاتر له 30 قوربانی تیدایه ،ڕۆژی چوار شه‌ممه ڕێكه‌وتی 16 ئایار دوایی ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن قائیمقامی قه‌زای هه‌ڵه‌بجه و به‌ڕێوبه‌ری كاروباری شه‌هیدان‌و ئه‌نفالكراوانی هه‌ڵه‌بجه ده‌چنه شوێنەكانیان به ئاماده‌بونی ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن ،ده‌رده‌كه‌وێت كه زۆربه‌یان ژن و منداڵن به‌پێی ئه‌و ئێسك و پروسكه‌ی كه‌ده‌ركه‌وتوه ،سعدوون محه‌مه‌د به‌ڕێوبه‌ری شه‌هیدان له‌هه‌له‌بجه له‌لێدوانێكیدا ووتی " له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گۆره به‌كۆمه‌ڵه‌كانی هه‌ڵه‌بجه ته‌رمه‌كانی تیدایه گازی ژه‌هروای كیمیاویی پێوه‌یه ئه‌سته‌مه هه‌مووكه‌س بتوانیت هه‌ڵیبداته‌وه بۆیه ده‌بیت لیژنه‌ی زانستی و تایبه‌ت هه‌ڵیبداته‌وه كه ئه‌م 3 گۆره به‌كۆمه‌ڵه‌وە ژماره‌یان ده‌كاته 31 گۆری به‌كۆمه‌ل "
بۆ وێنەكان تكایە تەماشای مالپەری هەلەبجە ئینفۆ بكە لەم لینكەی خوارەوەدا
http://halabja.info/2012/gore%20bakom325.htm
|
|
بەندیخانەی ئەبوغرێب تا دوای ساڵی 1991 ژنی ئەنفالكراو لەزیندانەكاندا مابوون . |
|
Tuesday, 15 May 2012 15:29 |
|
ئیمان موسنا سوڵتان ئەلڕِوكابی
بەندیخانەی ئەبوغرێب تا دوای ساڵی 1991 ژنی ئەنفالكراو لەزیندانەكاندا مابوون .
دیمانە : سمكۆسابیر

یەكێك لەومیوانانەی كە لە كۆنگرەی سێیەمی گۆڕە بەكۆمەڵەكان، بانگهێشتكرابوو، ( ئیمان مشنی سوڵتان ئەلڕِوكابی ) بوو كە لە رۆژانی 17-19/4/2011 لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو، ئیمان ژنێكی بەرەگەز عەرەبەو خەڵكی شەترەی شاری ناسریەی باشوری عێراقە
|
|
...درێژه‌ی بابه‌ت
|
|
ەمزوانە ئەنفالستان دەكەوێتە بەردیدەی خوێنەرانى |
|
Monday, 14 May 2012 21:38 |
|
بەمزوانە ئەنفالستان دەكەوێتە بەردیدەی خوێنەرانى

ژمارە نۆ (9)ی ئەنفالستان لەژێرچاپدایەو بەم نزیكانە دەكەوێتە دەست خوینەران
شایانی باسە كە ئەم ژمارەیە بە كۆمەلێك بابەتی نوێ دیداری هەمەجۆر دەولەمەندە بەتایبەتیش دیدار لەگەل یەكێك لەگرنگترین شایەتحالەكان كراوە ئەویش بەرێز واحید حەمە سەعیدە كە لە كۆمەلكوژییەكی ئەنفال لە رومادی رزگاری بووەو ئێستا لە ئەمریكا دەژی‌و لەم ژمارەیەی ئەنفالستاندا دیداری لەگەل سازكراوەو لەچەند رۆژی داهاتودا بلاودەبێتەوە .
ئەنفالستان ساڵنامەیەكە لەكوردستان دەردەچێ ئەم ژمارەیە زیاتر لە 200 لاپەرەیە‌و عومەرمحمەد قادر خاوەنی ئیمتیاز‌و سەرنوسەرێتی .
|
|
شه‌ممه‌ی داهاتو ڕوفاتی 700 ئه‌نفالكراوی تر لە بانی مەقان بەخاك دەسپێردرێنەوە |
|
Monday, 14 May 2012 21:10 |
|
شه‌ممه‌ی داهاتو ڕوفاتی 700 ئه‌نفالكراوی تر لە بانی مەقان بەخاك دەسپێردرێنەوە

بڕیاره ڕۆژی شه‌ممه‌ی داهاتو 19/5/2012 ڕوفاتی 700 ئه‌نفالكراوی تر بهێننەوە‌و له‌مۆنۆمێنتی ئه‌نفال له قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ به‌خاك بسپێردرێنەوە.
له سه‌ردانێكی مه‌یدانیدا "ئارام ئه‌حمه‌د" وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان سەردانی مۆنۆمێنتی ئه‌نفالی كرد له چه‌مچه‌ماڵ وشوێنی گۆڕه‌كانی به‌سه‌ركرده‌وه و ڕایگه‌یاند:
890 ته‌رمی ترهێنراونه‌ته‌وه هه‌رێمی كوردستان و‌ئێستادا له‌شاری هه‌ولێرن.
"ئارام ئه‌حمه‌د" وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان ڕاشیگه‌یاند:
700 ته‌رمیان ڕۆژی شه‌ممه‌ی داهاتووله مۆنۆمێنتی ئه‌نفال لە بانی مەقانی چەمچەماڵ به‌خاك ده‌سپێردرێن.
جێگه‌ی ئاماژه‌یه له‌دوای پڕۆسه‌ی ئازادی عێراق له‌ساڵی "2003"وه به‌سه‌دان گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ له ناوه‌ڕاست و باشوری عێراق دۆزراونه‌ته‌وه به‌ڵام به‌شێكی زۆریان له‌وێ ماوه‌ته‌وه و نه‌هێنراونه‌ته‌وه بۆ ناوچه‌كانی خۆیان.
|
|
|
|
|
|
|
ئه‌نجام 1 له 57 |