|
بۆسەرجەم كەناڵەكانی راگەیاندنوخالید محمود غەوارە ناسراوبەخالیدی خولە سور |
|
Friday, 02 September 2011 22:37 |
|
بۆسەرجەم كەناڵەكانی راگەیاندنوخالید محمود غەوارە ناسراوبەخالیدی خولە سور
جارێكی تر بۆهەموولایەكی روندەكەینەوە، دەبوایە خۆشتان بتان زانیبایە كە ( ناوەندی هەلەبجە دژ بە ئەنفالكردنو جینۆسایدكردنی گەلی كورد چاك ) ناوەندی چاك و رێكخراوی چاودێری كوردۆساید چاك دوو رێكخراوی لێك جیاوازن.. لەم بارەیەشەوە چەندین جار رونكردنەوەمان داوەوئەدای كاروچالاكیشمان گەواهی جیاوازیەكانمانن .
تكامان وایە ئەم جیاوازیانە لەبەرچاوبگرن، بۆئەوەی هیچ لایەكمان لە سۆنگەی دەربرینو چالاكیەوە نەبینە شەریكەبەشی ئەوی تر..بەراشكاوی ئەوە رادەگەیەنین كە ناوەندی چاك ئەدای كاركدنو شێوەی چالاكیەكانیشی لەگەڵ چاودێری كوردۆساید جیاوازەو لەلای خومانەوە پابەندین بە پرەنسیپوبنەما یاساییەكانی كاری رێكخراوەییو بنەماكانی مافی مرۆڤ. بەرچاوترین جیاوازیش لەم نێوەدا لە نێوانماندا ئەوەیە كە ئەو بەرێزانە داوا دەكەن كە لەسەرقسەكانی خالیدی خولەسوردەسەڵاتدارانی هەرێمی كوردستان رونكردنەوە بدەن..!! ئەمە تەواو پێچەوانەی تیروانینی ناوەندەكەمانەو پێمانوایە ناوبراو لە گیرفانی خۆی قسەی دەرنەهێناوەو لەخۆڕا مژدەی نەگرتنو رادەستنەكردنیان بۆ بەردەم دادگاكان لە كەنالێكی تەلەقزیونی پربینەرەوە راناگەیەنێ .. بۆیە جەخت دەكەینەوە، وەها داوایەك لە سەركردایەتی كورد ناكەین، چونكە هەموو راستیەكان روونو ئاشكران بەپێچەوانەوە سەركردایەتی كورد دەبێ رونكردنەوەی لەلایەن یاساناسانو دەستەی دادوەری دادگاو رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنیەوە پێبدرێتو لەومەترسیە ئاگادار بكريَتەوە كە دالدەدانی تۆمەتبارانی ئەنفالن، ئیتر چ پێویست بەرونكردنەوەى ئەوان دەكات..؟!
سەبارەت بە ناوهێنانی ناوەندی چاك لەلایەن خالیدی خولەسوروسوكایەتی كردن بەناوی ناوەندەكەمانو بەخراپ ناوبردنمان، بێدەنگیمان بەباشترین وەڵامزانی، چونكە ئەوەمان لەبەرچاوگرت كەوا موستەشاريَك خزمەتی بەعسی كردبێت دەبێت بەخراپمان بزانێت، نەك بە چاك، بە پێچەوانەوە ئەوكاتە لە چاكی خۆمان دەكەوینە گومانەوە كە ببینەمایەی رەزامەندی كە سانێك كە چەكی بۆ بەعس هەڵگرتبێو شەڕی بۆكردبێو تۆمەتباربێ بە كوشتنو رادەستكردنی خەڵك. بۆیە تكامان وایە ئەویش لەلای خۆیەوە بزانێ كە ململانيى ئێمە نە بەو زمانەیەو نەبەوشێوەیەشە.
ئێمە نە خۆمان بە نوێنەری كەسوكاری ئەنفالكراوان دەزانین، نە دوژمنی جاشو موستەشارەكانیشین، بەڵكو ناوەندێكین ئەوەندەی یاساو دادگاو پرەنسیپی كاری رێكخراوەییو توانامان رێگەمان بدەدات بەلەبەرچاوگرتنی بنەماكانی مافی مرۆڤوبێ تشهیروهەڵاومزایدە هاوكاری دادگا دەكەین لە دۆزینەوەی شایەتحاڵو پێشكەش كردنی دۆكۆمینتو رێنمایی پێویست . فشار خستنە سەردەسەڵات بۆ باشكردنی ژیانی قوربانیانو رادەستكردنی تۆمەتبارانی جینۆساید بۆ بەردەم دادگا، رایدەگەیەنین كە دادگایی نەكردنی تۆمەتبارانی ئەنفالو جینۆسایدوهەرتۆمەتبارێكی تر سوكایەتیە بە هەیبەتی دادگاو مافی قوربانیانو ئایندەی ئەم وڵاتە وێراندەكاو زەمینەی كلتوری جاشایەتیو تاوانكاری فەراهەم دەكات.
ئەمە تیروانینی ئێمەیەو هەڵاواردنی تاقە تۆمەتبارێكی ئەنفالوتاكە موستەشارێك بە گومانەوە تەماشا دەكەینو پێمانوایە ئەگەر دادگا سەروەروسەربەخۆبێتو رێزی لێبگیریت، دەبێت بۆهەموویان بێتو تەنها لە بەردەمی دادگا تاوانوبێتاوانیان یەكلایی دەبێتەوە.
ناوەندی چاك
2ی ئەیلولی 2011
|